شەهیدبوونی گەنجێکی فەڵەستینی بە گولڵەی سەهیۆنییەکان لە جەنین
گەنجێکی فەلەستینی بەهۆی تەقەکردنی هێزە داگیرکەرەکانی سەهیۆنییەوە لە شارۆچکەی قەباتیە لە باشووری جەنین لە باکووری کەناری ڕۆژئاوا، شەهید بوو.
وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین ڕایگەیاند گەنجێکی فەلەستینی تەمەن ٢٠ ساڵە کە لە ئەنجامی هێرشی داگیرکەران بە سەختی بریندار بوبوو شەهید بوو.
سەرچاوە خۆجێییەکان ڕاپۆرتیان داوە کە ئەو گەنجە لە ناوچەی سکییەوە کراوەتە ئامانجی گولڵە و دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە، هەوڵەکان بۆ ڕزگارکردنی ژیانی بێ ئەنجام بوون و شەهیدبوونی ڕاگەیەندرا.
پێشتر، هێزە داگیرکەرەکان بە هەڵکوتانە سەر قەباتیە، تیمە پیادەکان و نیشانەشکێنەکانیان لە شەقامەکاندا جێگیر کردبوو و لەگەڵ تەقەکردن، هەستابوون بە پشکنینی ماڵێکیش.
بە شەهیدبوونی ئوسامە کومەیل، ژمارەی شەهیدانی پارێزگای جەنین لە سەرەتای هێرشەکانی رژێمی سەهیۆنییەوە بۆ سەر شار و کەمپی جەنین لە ٢١ی کانوونی دووەمی ڕابردووەوە تا ئێستا، بۆ ٥٧ کەس بەرز بووەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
یەکێتی لیژنەکانی ماسیگرانی غەززە ڕایگەیاند، هێرشە داگیرکەرییەکان زیاتر لە هەزار و ٩٥٠ بەلەمی ماسیگرتن لەناوبراون و لەسەدا ٩٧ی ماسیگرەکان بێکار ماونەتەوە و هێرشەکان تا ئێستاش بەردەوامن.
لە ئەنجامی تەقینەوەی تەقەمەنی پاشماوەی داگیرکاری و شەڕەکانی ڕابردوو لە باکووری ئەفغانستان ٣ منداڵ گیانیان لەدەستدا و ٢ کەسیش بریندار بوون.
لە پارێزگای یونانی چین شەمەندەفەرێک لە کاتی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەیەکدا خۆی کێشا بەو کرێکارانەی کە لەسەر ڕێڕەوی شەمەندەفەر کاریان دەکرد و لە ئەنجامی رووداوەکەدا ١١ کرێکاری هێڵی ئاسن گیانیان لەدەستدا.